گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کەرکووک و ئەنقەرە دەستپێدەکەنەوە
سەوسەن سەید
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کەرکووک و ئەنقەرە لە رێکەوتی 1ی ئایارەوە دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش دوای وەستانێکی کاتیی گەشتەکان.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوێکدا، جەختی کردەوە لە: ئامادەیی تەواوی فڕۆکەخانە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتەکان بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و رێکخستن".
هەروەها پێشبینی دەکرێت خشتەی گەشتەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی لە ماوەی داهاتوودا بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان، بە جۆرێک کە هاتوچۆی ئاسمانی رێکبخرێت و پێداویستی گەشتیاران دابین بکرێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، ئیدارەی فڕۆکەخانە داوای لە گەشتیاران کردووە لە رێگەی چەناڵەرەسمیەکانەوە بەدواداچوون بۆ نوێکارییەکان بکەن و پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانییەوە بکەن بۆ زانینی وردەکاری و کاتی گەشتەکان.



