راوێژكارێكی سودانی هۆشداری لە كەمی ئاوی بەنداوەكان دەدات
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦
راوێژكارێكی سودانی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەكانی بەرزكردووەتەوە، بەڵام كێشەی كەمیی ئاو لە داهاتوودا چارەسەر ناكات.
تۆرهان موفتی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئاو جەختی كردەوە كە عیراق بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بەكارهێنانی نادروستی ئاوەوە، وڵاتەكە لە بەردەم مەترسییەكی گەورەدایە و پێویستە كولتووری دەستپێوەگرتن بە ئاو پەرەی پێبدرێت.
سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئاویی نێوان بەغداد و ئەنقەرەش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی حكومەت بووەتە كاربەڕێكەر، جێبەجێكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دواكەوتووە بۆ دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، عیراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی جیهان كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە و لە سێ دەیەی ڕابردوودا، بەجۆرێك 30%ی زەوییە كشتوكاڵییەكانی لەدەستداوە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن كە عیراق تا ساڵی 2040 پێویستی بە 233 ملیار دۆلار هەیە بۆ چاككردنی ژێرخانی ئاویی و روبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی.


