قوباد تاڵەبانی و عەبدوڵا گول سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی، سەردانی یۆنانی كردووە و لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ عەبدوڵا گول سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ عەبدوڵڵا گویل، سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا، دەستخۆشیم لێ کرد کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، عەبدوڵڵا گویل وەبیری هێنایەوە کە پرۆسەی ئاشتی خەونێکی گەورەی سەرۆک مام جەلال بوو و بەردەوام لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا هەوڵی دەدا پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بە دوور لە شەڕ و توندوتیژی چارەسەر بکرێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا ستایشی هەڵوێستی هەرێم و یەکێتی کرد لەبارەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەروەها بەبۆنەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوکیشەوە ستایشی سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی کرد کە کار دەکات بۆ قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەناو هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکدا.


