بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لەمیانی دیدارێکدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.


