وەزارەتی نەوتی عیراق: پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە
بڵند
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو مەبەستە کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیان، پەیوەندییان بە کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەوە کردووە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ و دەرگایان بۆ هەموو لایەک واڵایە، بە مەبەستی دەتپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئامانج لێی زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، جێگیرکردنی بازاڕ و دابینکردنی غازی ناوخۆییە بۆ وێستگەکانی کارەبا.
لایخۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوەش پێشوازی لە کەشتییەکی گەورە لە بەندەرەکانی بەسڕە کردووە، کە بۆ یەکەمجار دوای کردنەوەی گەروی هورمز، بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت باردەکات.


