وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشكرایكرد، پێنجشەممە گەشتی ئاسمانی بۆ  دوبەی و رۆژی  شەممەی داهاتوش گەشتی ئاسمانی بۆ فرۆكەخانەی سەبیحە لە توركیا دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، رۆژی پێنجشەممە هێڵی ئاسمانی عیراقی گەشتەكانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە، هەروەها رۆژی شەممەی داهاتوو گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی سەبیحە لە توركیا دەستپێدەكەنەوە.

راشیگەیاندوە،  عیراق قۆناغ  بەقۆناغ دەست بە ئاسایی كردنەوەی گشتە ئاسمانییەكان دەكات

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ڕۆژی هەینی رابردوو هێڵی ئاسمانی عیراقی گەشتەكانی بۆ فرۆكەخانەكانی عەممان و قاهیرە و  فرۆكەخانەكانی هیندستان دەستپێكردەوە.