پەیەدە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عیراق دەکات
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق.
لە پەیامەکەدا، هەریەک لە پەروین یووسف و غەریب حەسۆ وێڕای پیرۆزبایی گەرمی خۆیان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ سەرۆک کۆمار خواست لە ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
جەختیان لە گرنگی رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار کردەوە لە چەسپاندنی برایەتی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی دۆزی کورد و گەرەنتی کردنی بەشداری دادپەروەرانەی کورد لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردوە، کە وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن ناوبراوەوە وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی گرنگ دەبینن بۆ پتەوکردنی ئیرادەی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.



