باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق کردد
ساکۆ سمکۆ
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق کرد و هیواخوازیشن پەیوەندی و دۆستایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵات باشتر بکەن
دەقی پەیامەکە:
جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (نزار ئامێدی) دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
شانشینی ئیسپانیا هیوای ڕاستگۆیانەی خۆی بۆ سەرکەوتنی بەڕێزیان دەردەبڕێت و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هاوکاری و دۆستایەتییە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات و بەشدار بێت لە بەردەوامیی پێشکەوتن و سەقامگیریدا.



