باڵیۆزخانەی ئوسترالیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق کرد
ساکۆ سمکۆ
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزباییەکانی خۆمان ئاراستەی جەنابی بەڕێز (نزار محەمەد ئامێدی) دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق. لەم کاتە هەستیارەدا، ئێمە بە پابەندی دەمێنینەوە بۆ کارکردن لەگەڵ عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، لەپێناو پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی ناوچەکە.
باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق



