حەشدی شەعبی: لە ماوەی شەڕی ئێراندا 79 ئەنداممان كوژراون
ئاکام
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل 79 ئەندامی حەشدی شەعبی كوژراون و 145 جاریش بۆردومان كراون و هێرشیان كراوەتەسەر.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 40 رۆژی جەنگی دژی ئێراندا لە 28ی شوبات تا هەشتی نیسانی ئەمساڵ 145 جار هێرش كراوەتەسەر پێگە و بارەگاكانیان لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق و بەهۆیانەوە 79 ئەندامیان كوژراون و 270ی تریش برینداربوون.
لەماوەی جەنگی دژی ئێراندا پێگە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی عیراق بە فڕۆكەی جەنگیی بۆردومانكران و زۆرترین بۆردومانیش لە پارێزگاكانی ئەنبار و موسڵ و بابل ئەنجامدراون و دەستەی حەشدی شەعبیش ئەمریكا بە بەرپرسیاری یەكەمی بۆردومان هێرشەكان تۆمەتبار دەكات.



