سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: هەڵوێستی خۆمان بۆ رەتکردنەوەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دووپات دەکەینەوه و داوای ئاگربەستی به پەلە و پەنابردن بۆ دیالۆگ دەکەین وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، کەدەبێتە مایەی به هێزکردنی ئاسایش و سه قامگیری له ناوچەکەدا.

دەقی پەیامەکە 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو هاوڵاتی موسا و هاوژینەکەی شەهید مژدەمان پێگەیشت، کە لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵەکەیان لە ناوچەیەکی نزیک شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا شەهید بون.

وێڕای دەربڕینی ماتەمی و ئیدانەکردنی ئەم بۆردومانە، دووپاتی دەکەینەوە کە بە ئامانجگرتنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵیان دووپات دەکەینەوە و ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و چاودێری پێویست بۆ ئەو دوو منداڵەی لە دوایان جێماون  بۆ دەستەبەرکردن و پاراستن و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی شکۆمەندانە بۆیان.

هەروەها هەڵوێستی خۆمان بۆ رەتکردنەوەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دووپات دەکەینەوه و داوای ئاگربەستی به پەلە و پەنابردن بۆ دیالۆگ دەکەین وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، کەدەبێتە مایەی به هێزکردنی ئاسایش و سه قامگیری له ناوچەکەدا.

هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە جیاکانیەوە، هاوسۆزی لەگەڵ خوشک و براکانیان لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕن و پابەندن بە چارەسەری ئاشتی و پاڵپشتی هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی پێکەوەژیان و سەقامگیری.

هەروەها هەر جۆرە بەئامانجگرتنی هەر بەشێکی نیشتمانمان ڕەتدەکەینەوە و پابەندبوونمان بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی و ئاسایشی هاووڵاتیانی لە سەرتاسەری وڵات دووپات دەکەینەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار

٧ی نیسانی ٢٠٢٦