بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنەی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەم بۆنەیەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا دەکەینەوە

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی دەکەم و هیوادارم لەم دۆخەدا لە کەشێکی ئارامدا جەژن بەڕێبکەن.

لەم بۆنەیەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا دەکەینەوە، هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ پەرەپێدانی برایەتی لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان