حکومەتی هەرێم: پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت
بڵند
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
حکومەتی هەرێم، راگەیەندراوێکی لەسەر پرۆسەی خوێةدنی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ بڕیارماندا بە کۆتایی هێنان بە خوێندنی ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لەبەر رۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت.
حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، خوێند بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ هەموو قۆناغەکان بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی .
حکومەتی هەرێم راشێگەیاندوە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی راسپێردران بە وەرگرتنی رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.


