لە كاتێكدا یانەكان دەگەنە ئاست بەرزیان و لەوپەڕی هێزی خۆیاندا دەبن بۆ یەكلایكردنەوەی نازناوەكان بەڵام لەناكاودا یارییە نێودەوڵەتیەكان نزیكن لەوەی خەرمانی ساڵێكی یانەكان گڕ تێبەردەن 

یانەی ئارسناڵ یەكێكە لەو یانانەی كە لە یارییە نێودەوڵەتیەكاندا گەورەترین لێدانی بەهۆی پێكانی یاریزانەكانی بەركەوتووە كە هەریەك لە دیكلاین رایس و ساكا و مادویكا دووچاری پێكان بوون

لە نوێترین هەواڵدا هاتووە كە پییرۆ هینكابی بەرگریكاری گەنەرزو هەڵبژاردەی ئیكوادۆر دووچاری پێكان بووەو كەمپی راهێنانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت .