قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە د.دیار محەمەد سدیق و عەلی محەمەد دەکات
لاوەند سالار حەمەد
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە د.دیار محەمەد سدیق و عەلی محەمەد دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بۆ دوو پۆستی جیاواز لە یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق.
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەریەک لە د.دیار محەمەد سدیق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق و عەلی محەمەد، وەک ئەندامی نوێی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی تۆپی باسکەی عیراق کرد.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، "هیوادارم هەردوو بەڕێز لە ئەرکەکانی خۆیاندا سەرکەوتووبن و هاوکار و یارمەتیدەربن لە پێشخستنی تۆپی باسکەی عیراق و کوردستان و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت".


