قالیباف: ئەمریکا و وڵاتێکی ناوچەکە پلانی داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێرانیان هەیە
محەمەد رزگار
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت؛ لە ئەگەری هەر هێرشێک ژێرخانی ئابوری وزەی ئەو وڵاتانە دەکاتە ئامانج.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ کرد و ڕایگەیاند، واشنتن بە هاوکاریی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە پلان بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران دادەنێت.
قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری خاکەکەی نابێت و هۆشداریی دا کە ئەگەر هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بدرێت، ئێران ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئەو وڵاتە ناوچەییە دەکاتە ئامانج کە هاوکاریی ئەمریکای کردووە.


