بەهۆی بەردەوامی جەنگی دژی ئێران و داخستنی گەروی هورمز، عیراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی باشور بە رێژەی 80% كەمكردووەتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ لێپرسراوی كەرتی وزەی عیراقەوە ئاشكرایكردووە، بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و وەستاندنی هەناردەی نەوت لەو رێگەیەوە، بڕی نەوتی كۆگاكراو لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی زۆری بڕی نەوتی كۆگاكراو، حكومەتی عیراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور بە رێژەی 80% كەمكردووەتەوە و لەئێستادا رۆژانە تەنها نزیكەی 800 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، لەكاتێكدا پێشتر رۆژانە نزیكەی 1.3 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنرا.

رۆیتەرز ئاشكراشیكردووە، حكومەتی عیراق داوای لە كۆمپانیای بی پی بەریتانی كردووە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی رومێلە لە 450 هەزار بەرمیلەوە بۆ 350 هەزار بەرمیل كەمبكاتەوە، داوای لە كۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵیش كردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی زوبێر لە 330 هەزار بەرمیلەوە بۆ 260 هەزار بەرمیل كەمبكاتەوە.