دژی ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەری عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆمار دەكات
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
دژی ئەو هێرشانەی لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە دەكرێتە سەری، عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكات .
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، سكاڵایەك بە بەڵگە و وردكارییەوە پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن لە دژی ئەو هێرش و پێشێلكارییانەی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئێرانەوە دەكرێتە سەر عیراق ، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ئامانجیانە لە رێی ئەو سكاڵایەوە مافی گەلی عیراق بگەرێننەوە .
هاوكات خالد یەعقوبی، ڕاوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە ، بەغداد لە ئەنجومەنی ئاساشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكات دژی هێرشەكان و دەشڵێت ، لە 28 ی شوباتەوە تا ئێستا 80 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق



