دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لە ئێران ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە و لە ئێشتادا دەیانەویط بە هەرنرخێک بێت رێککەوتنمان لەگەڵدا بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا تەواوی سەرکردەکانی ئێرانیان کردوەتە ئامانجو ئەو وڵاتە هێزی ئاسمانی و دەریاییان نەماوە و بە تەواوەتی لەناوبراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئیتر هیچ چەکێکی دژە فڕۆکە و سیستمی رادار و فەرماندەیان نییە وبە ئازادی بەسەر ئاسمانی پایتەختی تاراندا دەفڕن و هەرچی پێمان خۆشە لەوێ دەیکەین

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، لە ئێران سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ئێرانییەکان بە پەرۆشن بۆ ئەوەی لەگەڵیان رێککەوتن بکەن

سەبارەت بە دانوستانەکانیشیان، دۆناڵد ترمپ دەڵێت؛ لەگەڵ کەسی شیاو لە گفتوگۆدان لە ئێران بۆ گەیشتن بەرێککەوتن و چاوەروانی دەرئەنجامی گفتوگۆکانن