دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی فەرماندەیەك و  14 چەكداری لە بۆردومانێكدا لە سنوری پارێزگای ئەنبار راگەیاند.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانیان لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن ئەمریكاوە كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەعد دوای بعێجی فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار كوژراوە و لیستی ناوی 14 چەكداری تریشی بڵاوكردووەتەوە كە لەو بۆردومانەدا كوژراون.

لە پارێزگای بابلیش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی جزیرە سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لە جورف سەخر بۆردومانكراوە و لە ئەنجامدا دوو چەكداری لیوای 47 برینداربوون.

حەشدی شەعبی دوپاتیكردووەتەوە ئەو بۆردومانانە پێشێلكردنی سەروەری عیراقە و بەرپرسیارێتی پاراستنی سەروەری وڵاتیشی خستووەتە ئەستۆی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان كە پێویستە رێگری لەو پێشێلكاری و هێرشانە بكەن.