سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لەبارەی هەناردەکردنی نەتەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات هەمووان هەماهەنگ بن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

دەقی راگەیەنراوەکە..

لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستای بەردەم وڵاتی خۆشەویستمان، پابەندبوونی خۆمان بەیەکڕیزی نیشتمانی لەنێوان هەموو ڕؤڵەکانی گەلی عێراق دووپات دەکەینەوە لەگەڵ پێویستی دوورکەوتنەوە لەناکۆکیە لاوەکییەکان کەخزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکەن، ئەم قۆناغە پێویستی بەهاودەنگی و یەکڕیزی زیاترە، نەک دابەشبوون و ناتەبایی.

دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق زۆر گرنگە و خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات، لەم ڕوانگەیەوە داوا لە حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەهاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو  بۆ دەرەوەی عێراق و پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا، بەمەش بەرژەوەندییەکانی وڵات بەدیدەهێنێت و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق دەکات.

ئێمە چاودێری هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە لەم ڕووەوە، هیوادارین ئەم هەنگاوانە بەهێزتر بکرێن بۆ ئەوەی بەشداربن لەچارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە، کە دەبێتە هۆکاری پەرەپێدانی سەقامگیری ئابووری و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا.

هەروەها داوا لەئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیەوە هەڵسوکەوت بکات بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی نیشتمایی و کارکردن بۆ دوورکەوتنەوە لەناکۆکییەکان، چونکە دەبێت بەرژەوەندی عێراق  بخرێتە سەرووی هەموو بابەتێکەوە .

سیستمی فیدرالی لەسەر بنەمای یەکڕیزی و هاوکاری نێوان هەموو دەسەڵات و پێکهاتەکان دامەزراوە، ئەمەش پێویستی بەوەیە هەمووان گیانی بەرپرسیارێتی نیشان بدەن و کاربکەن بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی نیشتمانی، و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی.

لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە گەلەکەمان لە هەموو زیانێک بپارێزێت، و یارمەتی هەمووان بدات بۆ ژیانێکی  ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکێتی نیشتمانی تۆکمە.

سەرۆکایەتی کۆمار

١٧ی ئادار ٢٠٢٦