ئەنجومەنی نوێنەران عیراق لەبارەی كێشەی هەناردەكردنی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد كۆدەبێتەوە
هادی
١٧ی ئازاری ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی كێشەی هەناردەكردنی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغداد كۆدەبێتەوەو لێپرسراوانی هەردوولا بانگهێشت دەكات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر كێشەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە، بە پێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" بانگهێشتی كۆبوونەوەكە بكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنییەتی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری كەركوك-جەیهان و نەهێشتنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی هێرشەكانی سەر عیراق دروستبووە.



