سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناودەبات و دەڵێت؛ لەژێر هیچ پاساوێكدا بە ئامانجگرتنەوەی دیپلۆماتكاران لە عیراق جێگەی قبوڵ نییە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە زیان بە سەروەری و ئاسایشی عیراق دەگەیەنن.

ئەوەشی خستەڕوو، هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەهیچ جۆرێك نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عیراق ناكات.

سودانی سەرجەم لایەنە ئەمنییەكانی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد.