بڕیارە سەعات نۆی ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئەمنی ناوچەکە کۆببێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە سەعات نۆی شەوی شەممە، ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە نوێتریین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و عیراق ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵا ئەمنییەکانی عیراق بەڕێوەدەچێت، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر کاریگەریی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عیراق و رێکارەکانی پاراستنی سەقامگیری وڵات.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە رەوشێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و مەترسییەکانی پەرەسەندنی ململانێکان رویان لە زیادبوون کردووە.