سعودیە ڤیزای ترانزێت دەداتە ئەو عیراقییانەی لە رێگەی عەرعەرەوە دەگەڕێنەوە
محەمەد رزگار
٣ی ئازاری ٢٠٢٦
سعودیە ڤیزای ترانزێت بە هاووڵاتیانی عیراقی دەدات بۆ گەڕانەوە و وەزارەتی دەرەوەش عیراقیش سوپاسی ریاز دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، سعودیە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێدانی ڤیزای ترانزێت بەو هاووڵاتییە عیراقییانەی دەیانەوێت لە رێگەی مەرزی عەرعەرەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوخۆی وڵات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە بەپێی هەماهەنگییەکی رەسمی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق لە ریاز ئەنجامدراوە و پێویستە گەشتیاران پێشوەختە پەیوەندی بە ژووری هەماهەنگی باڵیۆزخانەکەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق جەختدەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ رەوشی عیراقییەکانی دەرەوە و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی وەزارەت لە بەغداد.
بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن:
ژمارەی مۆبایلی لە باڵیۆزخانەی ریاز: 00966545647382
ئیمەیڵ: [email protected]



