وەزارەتی گواستنەوەی عیراق: هەموو گەشتە ئاسمانییەكان راگیران
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦
بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاسمانی وڵاتەكەی بە رووی گەشتە ئاسمانییەكان داخست.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی بۆسەر ئێران دەستپێكرد، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە بڕیارێكدا ئاسمانی عیراقی بە رووی هەموو گەشتە ئاسمانییەكاندا داخست و تەواوی گەشتەكانیش لە عیراق و هەرێمی كوردستان راگیران.
لەلایەكی تریشەوە بەهۆی مەترسی هێرشەكانی ئیسرائیل، حكومەتی توركیاش هەموو گەشتەكانی بۆ ئێران راگرت و روسیاش بە هەموو شێوەیەك گەشتەكانی وڵاتەكەی بۆ ئێران و ئیسرائیل راگرت.



