د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان.

لەدیدارەکەدا پێشهاتەکانی رەوشی گشتی وڵات تاوتوێکرا و جەختیشیان لە پێویستی پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و یەکلاییکردنەوە و شایستە دەستورییەکان بۆ رووبەڕوبونەوەی ئاستەنگە هەنوکەییەکان کردەوە.

هەروەها لەدیدارەکەدا باس لەدۆسێی یاسادانان کرا، کەسەرۆک کۆمار پشتگیری سەرۆکایەتی کۆماری بۆ رۆڵی سەرەکی پەرلەمان لەدەرکردنی یاسا بنەڕەتیەکاندا دووپاتکردەوە، هاوکات جەختیشی لەخێراکردن لەکارکردن کردەوە بەجۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیاندا بگونجێت.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان  هەردو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا کردەوە، دوپاتیشی لەپابەندبوونی پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی خۆی کردەوە بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و وەڵامی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی ئێستایش بداتەوە.