شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەی بێجی كەوتەوە، دوو كرێكار گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكیش برینداربوون.
 
شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقیش رایگەیاند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكە دوو كرێكار گیانیان لە دەستداوە، چەند كرێكارێكی تریش برینداربوون، ئاگرەكەش لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵكراوە.
 
راشیگەیاندوە، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستپێكردووە.