كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستپێكردنی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند.

جومانا غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی شایستە دارییەكانی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو.

دەشڵێت، بۆ فەرمانبەرانی حكومی بڕی پارەكە لە نێوان 150 بۆ 300 هەزار دینارە و بۆ خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕەكەی زیاترە و لە نێوان 250 بۆ 400 هەزار دینارە و ئەمەش بەپێی ئەركەكانیان وەك رێكخەر یان بەڕێوەبەری وێستگە. راشیگەیاند، بڕی 500 بۆ 100 هەزار دینار بۆ كارمەندانی یەدەگ دیاریكراوە و ئەگەر كارمەندێك لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا كاری كردبێت، بڕی 100 هەزار دیناری وەك قەرەبوو بۆ زیاد دەكرێت.