وەزارەتی بازرگانی عیراق: بەشەخۆراكی هیچ هاووڵاتییەك نابڕێت
ئاکام
٩ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە بڕینی بەشەخۆراكی ئەو كەسانە دەكرێت كە موچەی مانگانەیان زیاتر لە یەك ملیۆن دینارە.
وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكە لە تۆڕەكۆمەڵاتیەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بڕینی بەشە خۆراكی ئەو فەرمانبەرانەی كە موچەی مانگانەیان لە یەك ملیۆن دینار زیاترە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
جەختیشیكردوەتەوە، سیستەمی بەشەخۆراكی بەپێی میكانیزمە دامەزراوەكان بەردەوامە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە.



