سندوقی گەشەپێدانی عیراق950 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵی ئاسنین تەرخاندەكات
کەژان
٩ی شوباتی ٢٠٢٦
سندوقی گەشەپێدانی عیراق950 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵی ئاسنین تەرخان دەكات.
محەمەد نەجاڕ بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی عیراق، پڕۆژەیەكی بە بڕی 950 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی هێڵی ئاسنی عیراق بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی راگەیاند، روونیشیكردەوە، پڕۆژەكە بریتییە لە هێڵەكانی بەسرە بۆ سنوری توركیا، هەروەها داڕشتنەوەی كۆمپانیای هێڵی ئاسنین، لەگەڵ راهێنانی كارمەندەكانی لەسەر نوێترین تەكنەلۆژیا.
بانكی نێودەوڵەتیش پشتڕاستی كردەوە، پڕۆژەكە تۆڕێكی 10 هەزار و 47 كیلۆمەتری نۆژەن دەكاتەوە، كە خزمەت بە هەشت پارێزگار و نزیكەی 17 ملیۆن كەس دەكات، هەروەها بەشداری دەكات لە باشتركردنی گواستنەوە و بەرزكردنەوەی بازرگانی ناوخۆیی و گواستنەوەی هەندێك گواستنەوەی بار لە بارهەڵگرەوە بۆ شەمەندەفەر.



