دەستەی گشتی گومرگی عیراق دەنگۆی سەپاندنی باج بەرێژەی ٪500 بەسەر شیری منداڵاندا رەت دەكاتەوە.

دەستەی گشتی گومرگی عیراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە سەپاندنی باجی نوێ بە رێژەی ٪500 بەسەر شیری منداڵ هیچ بنەمایەكی زانستی و رەسمی نییە و دوورە لە راستییەوە.

دەستەكە ئاماژەی بەوەش كرد، شیری منداڵ بەپێی سیاسەتە حكومییەكان بە ماددەیەكی سەرەكی و گرنگ دادەنرێت و هیچ فشار و باجێكی بۆ زیاد ناكرێت.

داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد، زانیارییەكان تەنها لە سەرچاوەی رەسمی وەربگرن بۆ ئەوەی دڵەراوكێ لەناو خەڵكدا دروست نەبێت.

هۆشداریشیدا، رێكاری یاسایی توند بەرانبەر بڵاوكەرەوەی دەنگۆكان دەگرێتەبەر چونكە دەبنە هۆی تێكدانی سەقامگیری ئابوری و متمانەی گشتی.