وەزارەتی نەوتی عیراق: بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بەنزین 30 ملیۆن لیترە
شنیار
٨ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق رەتیدەكاتەوە قەیرانی بەنزین لە وڵاتەكەدا دروست بووبێت و دەڵێت بەرهەمهێنانی رۆژانەی بەنزین 30 ملیۆن لیترە .
عەبدولساحب حەسناوی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە ، ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن قەیرانی كەمی بەنزین و زیادبونی نرخەكەی لە عیراق هەبێت.
دوپاتیكردوەتەوە كە هیچ قەیرانێك لە بەرهەمهێنانی بەنزیندا نیە و یەدەگی بەنزینی وڵاتەكە 135 ملیۆن لیترە و بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەش 30 ملیۆن لیترە.
هەروەها رونیكردوەتەكە كە تێكرای بەكارهێنان بۆ 33 پۆینت پێنج ملیۆن لیتر بەرزبوەتەوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆكار بۆ دروستبونی قەیران و بەرز بونەوەی نرخی بەنزین.



