محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، پشتیوانی لە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەزموونی پێشوتریان لەگەڵ نوری مالكی وەك سەرۆك وەزیران تاڵبووە و ئەزمونێكی باش نەبووە، وتیشی، پێش لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە مالكی، واشنتۆن ئاگاداری كردوینەوتەوە كە دەستنیشانكردنەوەی مالكی وەك سەرۆك وەزیران قبوڵكراون نییەو تەنانە هەڕەشەی ئەوەشی كردوە باڵیوزخانەكەیان لە غدادەوە دەگوازینەوە بۆ هەولێر.

راشیگەیاند، هیچ وڵاتێكی عەرەبی و ناوچەكە پشتیوانی لە نوری مالكی ناكات، وە ئەوانیش وەك لایەنی سوننە لەگەڵ شیعەكاندا دژی ترەمپ ناوەستنەوە، چونكە ئەوە كارەساتی لێدەكەوێتەوە، وتیشی ئەوان پێویستیان بە كەساتیەك هەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كە پەیوەندیەكانی لەگەڵ  ناوخو و وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بەهێزبێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش، حەلبوسی رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە كاندیدەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن، كە نزار ئامێدیە، چونكە ئەوانیش پشتیوانیان لە كانیكەی ئەوەانكردوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.