عەلی عەلاق رەتی دەکاتەوە لە لایەن ئەمریکاوە هۆشداری توندییان پێدابێت، سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی  داهاتی نەوتی عیراق و رایگەیاندوە، تەنها چەند پرسێکی تەکنیکیان تاوتوێ کردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری بانکی ناوەندی عەلی عەلاق جەختی کردەوە، کە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی تەنها  چەند پرسێکی تەکنیکی بوە و رەتی کردوەتەوە، باسیان لە هەڵبژاردنی مالکی و دەستبەسەرداگرتنی داهاتی نەوت کردبێت.

علی عەلاق، جەختیکردوەتەوە، " لەگفتوگۆکاندا باسیان لە هیچ پرسێکی تر نەکردووە، کە رەهەندی جیاوازی هەبێت."

ئەمەش لە دوای ئەوە دیێت، ئاژانسی بلۆمبێرگ، بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئەمریکا بە عەلی عەلاقیان راگەیاندوە، ئەگەر نوری مالکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، واشنتن دەست دەگرێت بەسەر تەواوی داهاتی نەوتی عیراقدا و رێگری دەکات لە گەیشتنی دۆلار بە بەغداد.