د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی 2ـی 2026، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازی لە عەلی تورکی، پارێزگاری نوێی بابل کرد.

لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار  مەرسومی کۆماری دەستەبەکاربوونی پێشکەش بەپارێزگاری نوێ کرد وهیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و جەختی لەگرنگی خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی پارێزگای بابل و کارکردن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کەخواستی هاووڵاتیان بهێنێەدی و بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی گەشەپێدان.

لەلای خۆیەوە  پارێزگاری نوێی بابل، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو متمانەیەی پێی دراوە، هاوکات ویستی خۆی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە و کارکردن بەگیانی یەک تیم بۆ خزمەتکردنی پارێزگا و دانیشتوانەکەی.