ئاژانسی رۆیتەرز: ، مارک ساڤایای نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عیراق لە پۆستەکەی دورخراوەتەوە
بڵند
١ی شوباتی ٢٠٢٦
ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردوەتەوە، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عیراق، چیتر لە پۆستەکەیدا نەماوە و دور خراوەتە، باس لەوە دەکرێت لەبری ئەو تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دانراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، هۆکاری دورخستنەوەی ساڤایا پەیوەندی بە کاندیدکردنەوەی نوری مالکیەوەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و باس لەوە دەکرێت، ناوبراو نەیتوانیوە بەربەست لەبەردەم هەوڵە سیاسییەکانی نوری مالکی و لایەنە نزیکەکانی تر لە عیراق دروست بکات.
بریاری دورخستنەوەی ساڤایا لە کاتێکدایە، ماوەیەکی کەم پێش ئێستا، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، وەک نوێنەرێکی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بەغداد کار بکات.
رۆژی 30_1_2026، ساڤایا بە میدیاکانی راگەیاندبوو، بڕیاری دورخستنەوەی دورە لە راستەیەوە و ئەو بەم زوانە لە عیراق دەست دەکات بەکارەکانی.



