بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا.

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادەی دەستوری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کردەوە.