بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی کۆبوەوە
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون،رەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی لێکتێگەیشتنەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار جەختی لەسەر کرایەوە.
سەرۆک بافڵ ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەند و تێکۆشانی د. ئەیاد عەلاوی دژی بە دیکتاتۆریەت و رۆڵی لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ کرد، وەک یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکان و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال.


