سەرۆك وەزیران عیراق پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەكانی سەقامگیری و ڕێگریكردن لە فراوانبونی ململانێكان دوپاتدەکاتەوە
بڵند
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ شەممە،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشوازی لە نیكۆلا فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق كرد و پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و رێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان و دانانی دیالۆگ لە چارەسەركردنی قەیرانەكاندا دوپاتكردەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، جگە لە باسکردن لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاكانی پتەوكردن و فراوانكردنی هاوكارییەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق و ئیتاڵیا كراوە.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران جەختی لە پابەندبونی عیراق بە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و رێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان و گرنگیدان بە گفتوگۆ لەبری شەڕکرد لە چارەسەركردنی قەیرانەكاندا كردووەتەوە.



