ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی نوری مالیکی کۆدەبێتەوە
راهۆز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداوە ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن و تێیدا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سەعات 7:00ـی ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی پرسی کشانەوە یان نەکشانەوەی نوری منالیکی بکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە دوای دیداری دوێنێی نوری مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دێت و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی رەسمی لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.



