ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە و بە پێی كارانامەكەش دانیشتنی رۆژی یەكشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دەبێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە راگەیەنراوێك وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراقی بڵاوكردەوە، ئەوەش دوای جارێك لە دواخستنی دانیشتنی تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران.
بە پێی راگەیەنراوەكە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبچێت.
بڕیاربو رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوبچێت بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی تر دواخست.