وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی بەشێک لە کەناڵە بیانی و عەرەبییەکان لەسەر سیستمە ناوخۆییەکان قەدەغە دەکات
سام
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کۆمپانیاکانی پەخشی میدیایی (United Mix Media-Live Dream-Family Box- OBox) ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت دەستبەجێ پەخشی کەناڵە بیانی و عەرەبییەکان لەسەر ئامێرەکانیان رابگرن.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کۆمپانیاکانی پەخشی میدیایی وەک (یونایتد میکس میدیا، فاملی بۆکس و ئۆبۆکس) ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت دەستبەجێ پەخشی کەناڵە بیانی و عەرەبییەکان لەسەر ئامێرەکانیان رابگرن، بەتایبەتی ئەو کەناڵانەی کە لە باری ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێوی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بەرانبەر نەتەوەی کورد.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە: ئەم هەنگاوە بەپێی رێنماییەکانی ساڵی 2014 تەرخانکراوە بۆ رێکخستنی فریکوێنسییە سپەیسەکان. هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە هەندێک لەو کەناڵانە بوونەتە هۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بە نەتەوەی کورد، بۆیە لەمەودوا تەنیا ڕێگە بە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە تەنها کەناڵە ناوخۆییەکان پەخش بکرێن و بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر، و داوا کراوە کە بە زووترین کات ناوەڕۆکی ئەم ئاگادارییە جێبەجێ بکرێت.


