ترەمپ بۆ ئێران: هێزێکی دەریایی گەورە بەرەو ئێوە دێت
راهۆز
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە زمانێکی هەڕەشەئامێز پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، هێزێکی دەریایی گەورە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" سەرکردایەتی دەکات، بە خێرایی بەرەو ئێران دەڕوات.
ترەمپ لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئەم هێزە زۆر گەورەترە لەوەی رەوانەی ڤەنزوێلامان کرد، ئامادە و توانادارە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بە خێرایی و توندوتیژی ئەگەر پێویست بکات".
سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواستووە ئێران بە خێرایی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە مەرجی سەرەکی تێیدا "نەبوونی چەکی ئەتۆمییە".
ترەمپ هۆشداریداوە کە "کات خەریکە بەسەردەچێت" و دەڵێت: "جارێکی تر بە ئێرانییەکان دەڵێم؛ رێککەوتن بکەن! پێشتر نەیانکرد و (ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو) رویدا کە وێرانکارییەکی گەورە بوو، هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت".


