سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەگەر نوری مالکی هەڵبژێردرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چیتر هاوکاری عیراق ناکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس رایگەیاند: كۆتا جار مالكی لە دەسەڵات بوو عیراقی بۆ هەژاری و ئاژاوەگێڕی تەواو برد.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت رێگە بە هەڵبژاردنەوەی نوری مالكی بدرێت.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی نوری مالكی چیتر ئەمریكا هاوكاری عیراق ناكات، دەشڵێت؛ئەگەر ئێمە هاوكاری عیراق نەكەین دەرفەتی ئەو وڵاتە سفر دەبێت لە سەركەوتن و ئازادی و خۆشگوزەرانی.

وتیشی، نوری مالكی سیاسەت و ئایدۆلۆژیایەكی شێتانەی هەیە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، جارێکی دیکە عیراق مەزن دەکەینەوە.