تەلەڤزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، هەسەدە و حکومەتی سوریا بۆ وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان رێککەوتن.

تەلەڤزیۆنی سوریا رایگەیاند، هەسەدە و حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ وەستاندنی  ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچەکانی تر.

ئەوەشی خستەڕوو، مانەوەی ئەندامانی هەسەدە لەناو گوند و ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی ئێستای خۆیان، هەروەها دەستپێکردن بە تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا بەپێی رێککەوتنێک کە وردەکارییەکەی لە داهاتوودا رادەگەیەنرێت.