سودانی: دەبێت وڵاتانی جیهان چەکدارانی داعش وەربگرنەوە
راهۆز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکات، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەمنیی خۆیان هەڵبگرن و چەکدارانی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکانیانن وەربگرنەوە.
سودانی لەکاتی پێشوازیکردن لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق، جەختی لەوە کردەوە کە عیراق کار بۆ رێگریکردن دەکات لە هەر دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی چالاکیی پاشماوەکانی داعش.
نوسینگەی راگەیاندنی سودانی دەڵێت: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی هاوبەش کرا بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی سوریا و راگرتنی گرژییەکان لە ناوچەکە. باڵیۆزی تورکیاش ستایشی هەنگاوەکانی عیراقی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەشێوەیەک کە یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزێت".


