د. وەلید فارس، شارەزای سیاسەتی دەرەوە هۆشداریدەدات کە ئەگەر رۆژئاوای کوردستان تێکبشکێت، نۆرەی هەرێمی کوردستان دێت و تەنیا یەکگرتنی هێزە کوردییەکان دەتوانێت رێگری لە هێرشەکان بکات.

د. وەلید فارس لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی: "ئەگەر رۆژئاوا تێکبشکێنرێت، دوای ئەو نۆرەی هەرێمی کوردستانە. بیرتان بێت داعش چی دەویست لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و باکوری عیراق بکات".

هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە: "تەنیا سوپا کوردییەکان بە هەماهەنگیی یەکتر دەتوانن ئەو غەزوە جیهادییانە رابگرن".