مارکۆ روبیۆ و محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی عیراق کردەوە  هۆشداریی دا هەر لایەنێک بیەوێت عیراق تێوەگلێنێت لە ململانی ناوچەییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان بەغداد و واشنتۆن دەبێت.

مارک رۆبیۆ رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق،  بەرژەودنییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێکراوە و جەختیکردوەتەوە لەوەی سەرکەوتنی حکومەتی عیراق بەندە بەوەی نەجێتە ناو بەرژەوەوەندییە ناوچەییەکان چونکە ئەوە دەبێتە رێگر لەبەردەم پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووریی و سیاسییەکان  بۆ هەردوو وڵات.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندیەی تەلەفونیەکەدا، باسیان لە چارەنوسی زیندانیانی داعش کردوە و روبیۆ ستایشی رۆڵی عیراقی کرد بۆ بەدەمەوەهاتنی ئەوکارە و  وەرگرتنی ئەندامانی داعش  لە زیندانەکانیاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە، عیراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی نزیکەی حەوت هەزار چەکدار و سەرکردەی باڵای داعش، کە لە زیندانەکانی سوریادا بوون و پیستر لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا زیندانی بوون.