بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی دەکات
راهۆز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق و هیوادەخوازێت پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بێت.
لە پەیامێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە: "پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز نوری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین".
سەرۆکی یەکێتی هیوای خواستووە ئەم هەنگاوە رێکارە دەستووری و یاساییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.
هەروەها جەختی لە هاریکاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان کردووەتەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک بێت.


